له‌ناو ئه‌و پاسانه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كێتی له كۆمیته‌ی پیره‌مه‌گروونه‌وه بردووینی بۆ دهۆك تا ئاهه‌نگه‌كه‌ی پێ قه‌ره‌باڵغ بكه‌ن، نامه‌یه‌ك نێردراوه و هاووڵاتییه‌ك ده‌ڵێ، رێگاوبانی دهۆك و هه‌ولێرمان بینی زۆرینه‌ی ئاماده‌بووانی پاسه‌كان په‌شیمان بوونه‌وه كه به دوای یه‌كێتی كه‌وتوون.
ئه‌مڕۆ له كۆمیته‌كانی پیره‌مه‌گروونه‌وه به پاس خه‌ڵك بردراوه بۆ دهۆك، جیا له‌وانه‌ییش له مووسڵه‌وه به هه‌مانشێوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له‌ناو یه‌كێك له‌و پاسانه‌وه هاووڵاتییه‌ك ڤیدیۆیه‌كی تۆمار كردووه.
له ڤیدیۆكه‌دا كه بۆ سه‌لامه‌تی گیانی ئه‌و كادیرانه‌ی یه‌كێتی بڵاوی ناكه‌ینه‌وه، ئاماده‌بووانی ناو پاسه‌كه ده‌ڵێن، ئه‌مڕۆ به ڕێی هه‌ولێر و دهۆكدا بردراوین بۆ دهۆك بۆ ئاهه‌نگی یه‌كێتی، به‌ڵام كاتێك رێگاكانی ئه‌و سنووره‌مان بینی كه چه‌ند جوان رازێنراونه‌ته‌وه و دووره له رووداوی هاتوچۆ زۆرینه‌ی په‌شیمان بوونه‌وه كه به‌دوای یه‌كێتی كه‌وتووین.
ئه‌و ده‌ڵێ، ئێسته دوای ئه‌وه‌ی كه به‌ڕێگاكه‌دا چووین و هاتووین كه بۆ زۆرینه‌مان یه‌كه‌مجاره، بڕیارمدا ده‌نگ به پارتی بده‌ین تا رێگه‌كانی سنووری سلێمانی به‌و شێوه‌یه لێ بكات.
یه‌كێتی به‌رانبه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه له كۆمیته‌كانه‌وه به پاس ده‌یگوازێته‌وه بۆ ئاهه‌نگه‌كانی 25 هه‌زار دینار ده‌دات.


وەڵام بدەوه