Kurdistan Press - لە مەسرور بارزانییەوە ھەواڵی خۆش بۆ ھەولێرییەکان لە مەسرور بارزانییەوە ھەواڵی خۆش بۆ ھەولێرییەکان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە مەسرور بارزانییەوە ھەواڵی خۆش بۆ ھەولێرییەکان

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەنداوی بەستۆڕەی كردەوە، دوای كردنەوەی بەنداوەكە، سەرۆكی حكومەت لە گوتەیەكدا خۆشحاڵیی خۆی بە كردنەوەی پڕۆژەكە دەربڕی كە پێش ساڵێك بەردی بناغەكەی دانرا.

ئەمڕۆ دووشەم 14ی ئۆكتۆبەر، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێورەسمێكی تایبەتدا بەنداوی بەستۆڕەی لە سنووری پارێزگای هەولێر كردەوە كە بە هاوكاری گرووپی كۆمپانیاكانی كار دروست كراوە.

دوای كردنەوەی بەنداوەكە، سەرۆكی حكوومەت لە گوتەیەكدا خۆشحاڵیی خۆی بە كردنەوەی پڕۆژەكە دەربڕی كە پێش ساڵێك بەردی بناغەكەی دانرا، هەروەها سوپاسی شێخ باز بەرزنجی سەرۆكی گرووپی كۆمپانیاكانی كاری كرد بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە لە كاتی خۆی كە لە ماوەی ساڵێكدا، لەلایەن ئەندازیاران و پسپۆڕ و شارەزایانی ناوخۆ جێبەجێ كرا.

سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بەوە دا كە دروستكردنی ئەم بەنداوانە، بە شێكە لە ستراتیجی حكوومەت بۆ سوودوەرگرتن لە سەرچاوە ئاوییەكانی كوردستان لە پێناو دابینكردنی ئاسایشی ئاو.

سەرۆكی حكوومەت دووپاتیشی كردەوە كە ئەم جۆرە بەنداوانە، كاریگەریی هەمەلایەنەیان لەسەر پێشخستنی ئابووری كوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا دەبێت. چ لە ڕووی گەشتوگوزارییەوە یان دابینكردنی وزە و سامانی ماسی و باشتركردنی دۆخی ئاوی ژێرزەوی و گۆڕانكاریی كەشوهەوا. 

سەرۆكی حكوومەت گوتیشی لە نزیك شوێنی بەنداوی بەستۆڕە، لە سەردەمی سەنحاریبەوە بەنداوی لێ دروست كراوە و ئاو بۆ ناو شاری هەولێر براوە، بۆیە شوێنێكی گرنگی مێژووییشە و دەكرێ بۆ گەشتیاریی سەردانی بكرێت. 

سەرۆكی حكوومەت داوای لە خەڵكی كوردستان كرد كە هاوكاری حكوومەت بن لە پاراستنی ئەو پڕۆژانەی دروست دەكرێن، هەروەها ژینگەش بپارێزن و دەستكاری نەكەن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه