Kurdistan Press - دەنگدان دەسپێدەکات دەنگدان دەسپێدەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

دەنگدان دەسپێدەکات

رۆژی 18ی ئەم مانگە دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردستان و چەند شارێكی عێراق، بۆ پەرلەمانی كوردستان دەست پێدەكات.

بڕیارە رۆژی هەینی 18/10/2024، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە 11 پارێزگای عێراق بۆ پەرلەمانی کوردستان بەرێوە بچێت و زیاتر لە 215 هەزار کەس مافی دەنگدانی هەیە.

بەپێی زانیارییەكان بەدواداچوونێکیدا بۆ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت، بەم جۆرە دەبێ:

بنکەکانی دەنگدان لە هەولێر 62 بنکەیە دابەشی 306 وێستگە کراوە

بنکەکانی دەنگدانی سلێمانی 57 بنکەیە دابەشی 276 وێستگە کراوە

بنەکانی دەنگدانی پارێزگای دهۆك 33 بنکەیە دابەشی 142 وێستگە کراوە

بنکەی دەنگدانی پارێزگای هەڵەبجە یەک بنکە و  چوار وێستگەیە

بنکەکانی دەنگدانی نەینەوا 4  بنکە دابەشی 5 وێستگە کراوە

بنکەکانی دەنگدانی بەغدا لە ناوچەی کەرخ و رەسافە دوو بنکەیە دابەشی 10 وێستگە کراون

بنەکانی دەنگدانی کەرکووک یەک بنکە و یەک وێستگەیە

بنکەکانی دەنگدانی واست و دیالە و سەڵاحەدین، یەکی یەک بنکەیان هەیە و دابەشی6  وێستگە کراون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه