ئه‌ندامێكی دیاری یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان رای گه‌یاند، به‌ھۆی گه‌نده‌ڵیی ناو یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، ده‌ستی له‌و حزبه كێشایه‌وه و پێوه‌ندیی به ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه، داواش له ھه‌موو خه‌ڵك ده‌كات پێوه‌ندیی به ریزه‌كانی پارتییه‌وه بكه‌ن.
شاخەوان ساڵح ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی دیار و چالاكی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، راگەیاند، له ساڵی1998ه‌وه ھه‌ر له منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵ باوكی پێوه‌ندیی به‌و حزبه‌وه كردووه و باوكی یه‌كه‌م جار یه‌كگرتووی له به‌رده‌ڕه‌ش دامه‌زراندووه، به‌ڵام ئێسته خۆی بڕیاری داوه به‌ھۆی گه‌نده‌ڵیی ناو یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، واز له‌و حزبه بهێنێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه كه پێوه‌ندیی به ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه، چونكه ئه‌وانه باس له حزبه‌كانی تر ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن گه‌نده‌ڵن و كورسی به‌رناده‌ن، له كاتێكدا خۆیان گه‌نده‌ڵن و ، بۆیه وازی هێنا.
به‌گوته‌ی شاخه‌وان ساڵح ئه‌حمه‌د، له به‌رده‌ڕه‌ش به‌ھۆی ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه ده‌ستی له كار كێشاوه‌ته‌وه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ناو ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌ڵێت، ''داوا له ھه‌موو كه‌سوكار و ئه‌وانه‌ی من ده‌یانناسم ده‌كه‌م، ده‌نگ به لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن كه لیستی ئاوه‌دانی و خۆڕاگری و ئارامی و پێكه‌وه‌ییه.


وەڵام بدەوه