Kurdistan Press - پەروەردە داوایەکی بەپەلە دەکات پەروەردە داوایەکی بەپەلە دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەروەردە داوایەکی بەپەلە دەکات

پەروەردەی پێنجوێن داوایەكی بەپەلە ئاڕاستەی وانەبێژان دەكات و دەڵێت: سبەینێ لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردە ئامادەبن.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن لە ئاگادارییەكدا ئاماژە بەوەدەكات، لەسەر داوای بەڕێوەبەرێتیمان سبەینێ كە دەكاتە ڕۆژی شەممە 12ی ئۆكتۆبەر، تیمێكی پشكنینی چاو لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە دێنە پێنجوێن و لەناو دیوانی پەروەردەی پێنجوێن پشكنینی چاو بۆ ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەكەن كە پێشتر مامۆستای وانەبێژ بوون و ئێستە بوونەتە مامۆستای گرێبەست.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن ڕاشیگەیاند، داوا لە هەموو ئەو بەڕێزانە دەكەین كە مامەڵەی گرێبەست بوونیان ئەنجام داوەو ئەوانەشی كە هێشتا مامەڵەكەیان ئەنجام نەداوە سبەینێ لەناو دیوانی بەڕێوەبەرێتیمان ئامادەبن بۆ ئەوەی لەلایەن ئەو تیمە بەڕێزەوە پشكنینی چاویان بۆ بكرێت.

پەروەردەی پێنجوێن ئەوەشی گوتووە، تیمەكە لە كاتژمێر هەشت و نیوی بەیانی تا یەكی نیوەرۆ بۆ ماوەیە تەنیا یەك رۆژ دەمێننەوە..

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا