Kurdistan Press - بڕە پارەیەکی زۆر لە بەغداوە گەیشت بڕە پارەیەکی زۆر لە بەغداوە گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕە پارەیەکی زۆر لە بەغداوە گەیشت

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیه‌نێت، 45 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران لە بەغداوە گەیشت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیاند: "دوێنێ کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق، بۆ بەشی حەوتەمی پارەی گەنمی جووتیاران، نزیکەی 45 ملیار دیناری ناردووە."

ئاماژەی بەوەش دا، چەکەکان دەنێردرێن و دوای پەسندکردنیان دابەش دەکرێن، گوتیشی: "چەکەکان بۆ پارێزگاکان دەنێردرێن و دوای ڕێکارە ئیداری و داراییەکان، پارەکە لە بانک خەرج دەکرێت."

سەروەر کەمال ئەوەشی خستە ڕوو، لەو 45 ملیار دینارە، 20 ملیاری بۆ سلێمانییە و 15 ملیار بۆ هەولێرە و 10 ملیار دیناریش بۆ دهۆک.

بریکاری وەزارەتی بازرگانی ئەوەشی گوت: "بەرپرسی لقی دانەوێڵەکانی ئێمه لە پارێزگاکان چەکەکان وەردەگرێ و دواتر لە بانک ڕەسید دەکا و بەسەر سایلۆکاندا دابەشی دەکات."

لە 9ی9ی 2024، بەشی شەشەمی پارەی گەنمی جووتیاران، کە بڕەکەی 150 ملیار دینار بوو نێردرا و پارەکە دابەش کرا.

لە پارەی شایستەی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، دوای ناردنی ئەو 45 ملیار دینارە، هێشتا 288 ملیار دینار ماوە بنێردرێ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا