مه‌سروور بارزانی گوتی، ئه‌وانه‌ی به كوده‌تا هاتوونه‌ته سه‌ر حوكم ده‌بێت و ده‌ستیان به‌سه‌ر جومگه‌كاندا گرتووه ده‌بێت كۆتاییان بێت.
هه‌روه‌ها گوتی، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر نه‌مێنێت ده‌بێت كارگه‌كان تێك بدرێن كه دروستیان كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت پاره سپی كردنه‌وه و گه‌نده‌ڵی بمێنێت و ده‌بێت ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان تیرۆر ده‌كه‌ن راده‌ستی یاسا بكرێن.
مه‌سروور بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی گوتی، خه‌ڵكی كوردستان ئه‌گه‌ر ناتانه‌وێ مافه‌كانتان پێشێل بكرێت و ئیراده‌ی ده‌ستتان به ده‌ستی خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بێت ئه‌وه ده‌بێت ئیراده بۆ خه‌ڵكی كوردستان بگه‌ڕێننه‌وه.
"ئامۆژگاری ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ین كه فریودراون یان رێگه‌ی تریان گرتووه‌ته به‌ر بگه‌ڕێنه‌وه و ئه‌گه‌ر نیشتمانپه‌روه‌ر نین با خاكفرۆش نه‌بن، زۆر كه‌س هه‌ن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئاماده‌ن هه‌موو شتێك راده‌ست بكه‌ن و هه‌رچی سووكایه‌تییه قبووڵی بكه‌ن له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان، به‌ڵام بارزانی و پارتی فێریان كردیان به ئیراده‌ی به‌هێز هه‌موو مافه‌كانمان به ده‌ست بێنین و سه‌ر بۆ هیچ لایه‌نێك شۆڕ نه‌كه‌ین" مه‌سروور بارزانی وای گوت.
خه‌ڵكی سۆران به گڕوتینه‌وه كردیان به پێشڕه‌وی كورد پارتییه و سه‌رۆكمان بارزانییه، ئه‌وه‌یش هۆكار بوو كه زوو زوو قسه‌كان به مه‌سروور بارزانی رابگرن، به‌ڵام ئه‌و به پێكه‌نین و ده‌ست به‌رزكردنه‌وه بۆیان درێژه‌ی به وتاره‌كه ده‌دا، ئه‌و گوتی، دروستكردنی سیستم و بانكی بۆ هه‌ندێك لایه‌ن بووه به كێشه، چونكه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی شه‌فاف كاره‌كان بكه‌ین وا ده‌زانن ئه‌وه هۆكاره كه ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتیان كه‌م بێته‌وه، بۆیه دژی پڕۆژه‌كان ده‌وه‌ستنه‌وه.
ئه‌و گوتی، هه‌ژماری من بۆ هاووڵاتییه و وا ده‌كات مووچه له كاتی خۆیدا وه‌ربگرن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ترس و مه‌ترسیی نانبڕین له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه دروست ببێت، ئه‌وانه‌ی دژی ده‌وه‌ستن ده‌یانه‌وێ خه‌ڵك بچه‌وسێننه‌وه و مووچه و قووتی ژیان له ده‌ست ئه‌وان بێ، به‌ڵام پێویسته خه‌ڵكی سلێمانی و گه‌رمیان له دز و جه‌رده نه‌ترسن.


وەڵام بدەوه