سەمیر حاجی حەمیدی خەزنە ئامۆزای دكتۆر مەجید بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لە هەولێر، لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا باس لە دۆخی پڕ گرفتی یەكێتی دەكات و دەڵێت: یەكێتی هیچیان بۆ نەكردووین و هیچ سوودێكیان بۆمان نەبووە.
ئەو كادرەی یەكێتی دەڵێت، یەكێتی هیچ سوودێكمان پێ ناگەیەنێت و زیانی زۆرمان لێ دەدات، تەنانەت ئەندامانی خێزانەكەشم یەكێتی نین و نەیانویستووە یەكێتی بن، چونكە ئەو حزبە سوودی پێ نەگەیاندووین و بەكەڵكمان نایەت.
ئەو ئامۆزایەی بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی دەشڵێت، هەرچەندە بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی ئامۆزامە و پێشتر وەك یەكێتییەك بەرگریم لێی كردووە، بەڵام هەمیشە پارتی و سەرۆك بارزانیم خۆشویستووە و وێنەكەیم لەگەڵ خۆمدا هەڵگرتووە.
دەشڵێت، خۆشحاڵم ڕێبازی پارتی و بارزانی قبووڵم بكەن و بێمە ناو ئەو حزبەوە، ئەگەر قبووڵم بكەن سوپاسیان دەكەم.
هەفتەی رابردووش سەرجەم یەكێتییەكانی دەشتی هەولێر، ریزەكانی ئەو حزبەیان جێهێشت و گەڕانەوە ناو پارتی و ئەو حزبەیان بە حزبێكی شكستخواردوو ناو برد.


وەڵام بدەوه