بەشێك لە قسەكانی د. پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی كە ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئۆكتۆبەر لە هەولێر كردی:
- ئەو هەڵبژاردنەی لە ڕۆژانی داهاتوودا دەکرێت، ئامانج لێی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بهێنین.
- لەو هەڵبژاردنەی لە بەردەماندایە دڵنیام لەوەی پارتی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دەهێنێت.
- دەبێت لە گفتوگۆی سیاسی سنوورێک هەبێت، لەو سیاسەتەی سەرانی یەکێتیی زۆر کەس ناڕازییە.
- ئەو بەڵایەی بەسەر کوردستان هاتووە، بەهۆی سەرانی یەکێتییەوەیە، هەتا پێیان دەکرێت ئاسانکاری بۆ نەیارانی کوردستان دەکەن بۆ تێکدانی سەقامگیری و نەهێشتنی کوردستان، بەڵام نەیانتوانی، هەتا پێشیان بکرێت ئاستەنگ بۆ کوردستان دروست دەکەن، بەڵام دووبارە ناتوانن.
- عەقڵ سنووری هەیە، بەڵام بێعەقڵی سنووری نییە، ئەو برادەرە هەموو سنوورەكانی بەزاند.
- ئەم هەڵمەتی هەڵبژاردنە کە بەو ئاستە نزمە یەکێتی دەیکات هیچ سنوورێکی نەهێشتووەتەوە.
- لە هیچ وڵاتێک هەڵمەتی بانگەشە بەو جۆرە نییە و نەمدیوە، من بە داخم بۆ خەڵکی سلێمانی ڕاپەڕین گەرمیان و ناوچەکانی دیکە، کە لەدەست ئەو مافیا گەراییە و جۆرە مامەڵە لەگەڵیان ژیان دەکەن، بەڵام دڵنیایان دەکەینەوە کە سەرکەوتنی گەورە لە ڕێگەیە.
- دوو ساڵ لەمەوبەر چەندان كۆبوونەوەمان لەگەڵ یەكێتی كرد لەسەر هەڵبژاردن، سەرانی یەكێتی دەیانگوت با هەڵبژاردن نەكرێ ئەگینا حزبێكی تر دووەم دەبێ.
- خەڵكی سلێمانی بوونەتە دیلی ئەو مافیاگەراییەی ئەوان دەیكەن.


وەڵام بدەوه