ژمارەیەک نەخشەی کەرتی لە سنووری پارێزگای هەولێر تەواو بوون و بەمزووانە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات، شارەوانی هەولێر کار لەسەر ئامادەکردنی زیاتر لە 70 هەزار پارچە زەوی دەکات.: هەفتەی داهاتوو پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری ئەو شارەوانیانە دەستپێدەکات کە زەوی ئامادەکراوە و کێشەی نەخشەی کەرتی و گۆڕینی ڕەگەزیان نییە، لە هەنگاوی یەکەمدا نزیکەی پێنج هەزار پارچە زەوی لە زاخۆ دابەش دەکرێن.
کارزان هادی، بەڕێوەبەری شارەوانی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ژمارەیەک نەخشەی کەرتی تەواو بوون، هەماهەنگی هەیە زەوییە کشتوکاڵییەکان لە سنووری هەولێر بکوژێنرێنەوە و ڕەگەزیان لە کشتوکاڵەوە بۆ نیشتەجێبوون بگۆڕدرێت، بەمزووانە تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی دەکرێت."
بڕیارە لە ڕۆژانی 13 یان 14ی ئەم مانگە دەست بە پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سنووری زاخۆ بکرێت، ئەگەر تاوەکو ئەو کاتە لە هەولێر و دهۆک زەوی ئامادە بوون پرۆسەکە لەو دوو پارێزگایەش دەستپێدەکات.
ئەمەش بزانە: نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی سوودمەند دەبن و هەر کەسێک 200 مەتر زەوی پێدەدرێت.


وەڵام بدەوه