هاوسەری شەهیدی رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی، لەبارەی سەردانی ئەمڕۆی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بۆ كەلار، نووسیویەتی: ”وا دەجال گەیشتووەتە كەلار و هەرچی جاهیل و نەفامیشە دوای كەوتوون.“
ئەمڕۆ سیشەممە، شیرین ئەمین، پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و هاوسەری شەهیدی رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی، لەبارەی سەردانی ئەمڕۆی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی، بۆ كەلاری ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بە مەبەستی بانگەشە، لە ئەكاونتی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی: ”وا دەجال گەیشتووەتە كەلار و هەرچی جاهیل و نەفامیشە دوای كەوتوون.“
هاوسەری شەهیدی رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی، لە كۆتاییدا ئەم ئایەتەی (قورئانی پیرۆز)ی نووسیوە بە شیكردنەوەی كوردییشیەوە: ”(ولا تركنوا إلى الذين ظلموا فتمسكم النار) نەكەن مەیلی دڵتان بەلای ئەوانەدا بێت كە ستەمیان كردووە و لە خودا یاخی بوون، چونكە ئەوكات ئاگر دەتانسووتێنێت.“


وەڵام بدەوه