بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە بەغدا ساختەکارییەکی گەورەی بۆ ڕۆژی دەنگدان کردووە، کارتی دەنگدانی بۆ 100 هەزار ئەندامی حەشدی شەعبی دەرکردووە و بەکاریان دەهێنن دەنگ بە یەکێتی بدەن.
وێنە گەورەکە: لە بەغداوە فێڵ و ساختەکارییەکی گەورەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئێستاوە بۆ هەڵبژاردن ئاشکرا دەبێت، هەریەک لە ڕەیان کلدانی و قەیس خەزعەلی کە دوو فەرماندەی حەشدی شەعبین و لە لیستی تیرۆر و سزادراوەکانی ئەمریکان، پاڵپشتی ساختەکارییەکانی یەکێتی دەکەن و کاریان بۆ کردووە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە بەغداوە ڕایگەیاند: "بە پشتیوانی ڕەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابیلوون و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق، 100 هەزار کەسی سەر بە حەشدی شەعبی کارتی ساختەیان بۆ دەرکراوە و لە ڕۆژی دەنگدان بەکاریان دەهێنن دەنگ بە یەکێتی بدەن، لە شوێنی ئەو کەسانەی کە ناچن بۆ دەنگدان".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەو 100هەزار دەنگدەرەی کە بە ساختە بۆ یەکێتی دروستکراون، ئەو حیزبە لە سلێمانی دەتوانێت حەوت بۆ هەشت کورسی بەدەست بێنێت و ڕێژەی دەنگەکانیشی زیاد بکات.
زانیاریی زیاتر: لە بەغداوە کارتی نیشتمانی ئەو 100 هەزار کەسە بۆ سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە گۆڕدراوە و بەسەر شارەکانی ئەو سنوورە دابەشکراون بۆ دەنگدان.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لەبەرامبەر ئەو کارە، لە پارێزگای سلێمانی شووقە و زەوی و پارە بەو کەسانە دراوە.
وەڵام بدەوه