لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل، لە دەربەندیخان رای گەیاند، سەرانی یەکێتی کارگەی تلیاکیان داناوە و داماوێک لەسەر ئەوە گیراوە کە هیچ پێوەندیی پێوە نییە.
لە ماوەی رابردوودا، لە سنووری گەرمیان لەلایەن ئۆپڕاسیۆنەکانی بەغداوە، بوونی کارگەیەکی تلیاک ئاشکرا کرا، چەند بەرپرسێکی سەربازی یەکێتی لەسەر ئەوە گیراون و دواتر ئازاد کراون.
ئەمڕۆ لە کاتی سەردانی بۆ دەربەندیخان، لاهوور شێخ جەنگی ئەو پرسەی هەڵدایەوە و لەناو خەڵکی شارەکەدا ئاشکرای کرد، سەرانی یەکێتی کارگەی تلیاکیان داناوە لە شارەکەدا.
"کارگەی تلیاکیان داناوە، ئەو قوڕبەسەرەی کە گیراویشە، هیچ گوناحێکی نییە لە کاتێکدا ئێمە دەزانین کێ خاوەنی ئەو کارگەیە" لاهوور شێخ جەنگی وای گوت.
هەروەها باسی لەوەکرد، هەرە گەورەکەی ناو یەکێتی لەگەڵ عەمامەبەسەرێک لە بەغداوە شەریکن لەو کارگەیە، دێن و تلیاک بۆ گەنجەکانمان دێنن.
لاهوور شێخ جەنگی بە دەنگێکی بەرز گوتی، ئەوە رەوشتی ئەوانە لەبری ئەوەی هەلی کار بۆ گەنجەکانمان بدۆزنەوە، ئێستە ماڵ نییە لە دەربەندیخان گەنجێکی نەرۆیشتبێ بۆ دەرەوەی وڵات.


وەڵام بدەوه