شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رای گه‌یاند، تێگه‌یشتنی زۆر باش بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه و هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوول دابه‌ش ده‌كرێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، راگەیاند، لێكتێگه‌یشتنی باش بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌ی له نێوان هه‌رێم و عێراق هه‌یه، مووچه‌ی مانگی له‌م چه‌ند رۆژه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه، كه به‌غدا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی هێزه ته‌ناهییه‌كان داوه و تا رۆژی چوارشه‌م پاره‌كه ده‌گات.
پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو كه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی هێزه ته‌ناهییه‌كاندا ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوول ده‌كه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه كه سبه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب له هه‌رێمی كوردستان به كۆتا دێت كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو له‌لایه‌ن به‌غداوه ره‌وانه نه‌كرابوو.


وەڵام بدەوه