من فرات زێباریم کوڕی یەکەم شەهیدی یەکێتی لە دەڤەری ئاکرێ کە وێنەکەی خۆم و گۆڕی باوکمم داناوە .
دەمەوێ قسەی ڕاستی دڵی خۆم لە ڕێگای ئێوەوە بە هەمو یەکێتیە کان بڵێم و بەتایبەت ئەو یەکێتیانەی کە لە ڕێگای باوکمەوە بون بە یەکێتی .
بە ڕێزان .
نە یەکێتی ئەو یە کێتیەی جارانە کە مام جەلال پەیرەوی دەکرد و نە سەرکردایەتیەکەی هی جارانە کە جێی متمانەو قبوڵکردن و پێکەوە ژیان بو .
یەکێتی دروست نەببو کە سەروکێکی خۆسەپێن و شەقهاوێژ و نەخوێنەواری هەبێت بەڵکۆ یەکێتی سەرکردە و سکرتاریەتی هەبو . مام جەلال سکرتێری گشتی هەڵبژێردراو بو بۆ پێکەوە ژیان و یەکتر قبوڵکردن لەم وڵاتەدا .
ئەمەی کە ئێستا دەگوزەرێت لە ناو یەکێتیدا و لەلایەن پاڤڵی نەخوێنەوار و بێ دسپلین و خۆ سەپێن و شەق هاوێژ هەمو سنورەکانی سیاسەت و خەباتی مەدەنیانەی بن پێ کردووە و لەگەڵ کۆمەڵێک چەتەو دزو پیاو کوژ دەستیان بەسەر یەکێتی و سنوری سلێمانی دا گرتووە و ماڵی گشتی و خوێن و قوتی هاوڵاتیان بە تاڵان دەبەن و ئەمڕۆش بە دروشمی بریقەدار و درۆینە دیسان دەیانەوێ هەست و سەرەنجی هاوڵاتیان ڕابکێشن .
بۆیە من وەکو کوڕە شەهیدێک داواتان لێدەکەم کە قبوڵ نەکەن و ئەم هەڵبژاردنە سزای پاڤێڵ و دارو دەستەکەی بدەن و ئەگەر ویستتان لە ئایندەدا یەکێتی بگەڕێننەوە بۆ ناو کایەی سیاسی با ئەو یەکێتیە بێت کە بەڕێز مام جەلال بۆ پێکەوە ژیان و یەکتر قبوڵ کردن دایمەزراندبو .
من لەم میمبەرە وە ڕای دەگەیێنم کە ئیتر نە ئەم یەکێتیە قبوڵ دەکەم و نە یەکێتیم ... و بۆ پاراستنی خاکی کوردستان و ئارامی و ئاوەدانی و پێکەوە ژیان و هێشتنەوەی قەوارەی هەرێم و ڕاگرتنی باڵانسی ئەمنی لەگەڵ وڵاتە ئەقلیمیەکان بۆ پاراستنی کوردستان تەنها و تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان دەتوانێت ئەم ئەرکە قورسە لە ئەستۆ بگرێت و مێژو سەلماندویێتی و هەمو جیهانیش شایەتی بۆ خۆڕاگری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پاراستنی خاکی کوردستان دەدات


وەڵام بدەوه