مەسرور بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆی دهۆک کۆبووەوە.
مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ ، 6ی 10ی 2024، لە شاری دهۆک لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆی دهۆک کۆبووەوە و لە گوتارێکدا ڕایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە ڕووداوێکی هەستیار و مێژوویی دەبێت بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هەر بڕیارێک لەم هەڵبژاردنە بدەین چارەنووسی وڵاتی خۆمان دیاری دەکەین، داهاتووی منداڵەکانی خۆمان دیاری دەکەین، بڕیاردانی ئێمە دیاریی دەکات دوای ئەم هەڵبژاردنە لە چوار ساڵی داهاتوودا شێوازی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، بە چ شێوەیەک دەبێت.
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بڕیار لە ڕۆژێکدا بۆ هەڵبژاردن دەدرێت، بەڵام بڕیاری ئەم هەڵبژاردنە چوار ساڵ بەردەوام دەبێت، هەروا ئەنجامی بڕیاری ئێوە هەرچییەک بێت، ئەم چوار ساڵەی حوکمڕانی دیسان دەبێتە بەرهەمی بڕیاری ئێوە، هەربۆیە داوا لە هەموو خوشک و برایانی هێژا دەکەم، چ ئەوانەی ئەمڕۆ لێرە دانیشتوون یان هەموو ئەو هاووڵاتییانەی لە هەر شوێنێکن و گوێ بیستی ئێمە دەبن، داواتان لێ دەکەم لەم هەڵبژاردنە بڕیارێکی نەتەوەیی و نیشتمانی بدەن، بۆ ئەوەی بزانین داهاتووی ئەم وڵاتە و ئەم دەستکەوت و ئەزموونەی کە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ڕەنج و خەباتی پێشمەرگە و خۆڕاگری خەڵکێکی قارەمانە، بە هەدەر ناڕوات.
جێگری سه‌رۆكی پارتی گوتیشی، ئەگەر ئێمە دەنگ نەدەین و هەر یەکێک لە ئێمە وا پێشبینی بکات کە ئەم دۆخە هەروا بەردەوام دەبێت، یان دەنگ بدەم یان دەنگ نەدەم هیچ جیاوازییەکی نییە، هەڵەیە.
مه‌سرور بارزانی گوتیشی، وه‌ڵامی نه‌زان ناده‌ینه‌وه و 20ی مانگ داستانێكی دیكه تۆمارده‌كه‌ین، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره بۆ هه‌رێمی كوردستان مێژوویی ده‌بێت، هه‌ندێك لایه‌ن گه‌ل ده‌كه‌نه قوربانی بۆ خۆیان، پارتی هه‌موو كات خۆی كردووه‌ته قوربانی گه‌لی كوردستان.
جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به فشاری ناحه‌زان زیاتر هه‌ستمان به پشتیوانی خه‌ڵك كرد، نابێت بكه‌ونه ژێر دروشمی هه‌ڵبژاردنی هه‌ندێك لایه‌ن، پارتی به‌هێزه بۆیه داوای ئاشتی و گفتوگۆده‌كات.
مه‌سرور بارزانی داواشی كرد، له ئاستی پارتی گفتوگۆبكه‌ن و رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆن بۆ بانگه‌شه جێ به‌جێ بكرێت، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره بۆ هه‌رێمی كوردستان مێژوویی ده‌بێت.
وەڵام بدەوه