Kurdistan Press - بڕیارێکی دیکە بۆ دامەزراندن دەرچوو بڕیارێکی دیکە بۆ دامەزراندن دەرچوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێکی دیکە بۆ دامەزراندن دەرچوو

بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەت، سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانە ئاینییەكان كران بە گرێبەست، ئەوەیش خزمەتێكی گرنگ پێشكەشی خوێندنی ئاینی دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەم سێی تشرینی یەكەم، نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، راگەیاند، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری دا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانە ئاینییەكان بكاتە گرێبەست.

زیاتر گوتی، ئەو  مامۆستایانە ماوەیەكی زۆرە بەشێوەی وانەبێژ لە قوتابخانە ئاینییەكان وانە دەڵێنەوە و خزمەتێكی زۆریان بە خوێندن ئاینی كردووە لە ماوەی رابردوودا، لە پای ئەو خزمەت و ماندووبوونەیش مەسروور بارزانی، لە چوارچێوەی كارەكانی كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و خزمەتكردنی تەواوی چین و توێژەكانی كوردستان، بڕیاری دا تەواوی مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانە ئاینییەكان بكرێنە گرێبەست.

ئەو بڕیارە لە كاتێكدایە دوو هەفتەی رابردووش بڕیاری دا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ بكرێن بە گرێبەست، بۆ ئەوەی كەرتی پەروەردە تووشی هیچ كێشەیەك نەبێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا