سبەی مامەڵەی كارتی نیشتمانی لە تەواوی هەرێمی كوردستان ڕادەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: "ئاگاداری هاووڵاتیان دەكەینەوە، كە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 3/10/2024، مامەڵەی كارتی نیشتمانی ڕادەگیرێت."
ئاماژە بەوەش دراوە: "هەموو جۆرە مامەڵەیەكی كارتی نیشتمانی لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ئیدارە سەربەخۆكان دەوەستێت، ئەویش لەبەر هۆكاری هونەری."
جەخت کراوەتەوە، کە هاووڵاتیان سبەی سەردانی فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی نەکەن.


وەڵام بدەوه