Kurdistan Press - ئەمڕۆ یەکێتی بە بڕیارێکی خۆسپێنەری بافڵ خەڵک لە کوێوەوە بۆ کوێ دەبات، ئەمڕۆ یەکێتی بە بڕیارێکی خۆسپێنەری بافڵ خەڵک لە کوێوەوە بۆ کوێ دەبات، | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمڕۆ یەکێتی بە بڕیارێکی خۆسپێنەری بافڵ خەڵک لە کوێوەوە بۆ کوێ دەبات،

بەهۆی بەشداری نەكردنی خەڵكی سلێمانی و بەشێكی زۆری ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی لە سلێمانی لە ئاهەنگی بانگەشەی یەكێتییدا، سەرجەم چەكدارانی هێزە سەربازی و ئەمنییەكانی یەكێتی و هەموو ئەندامان و مووچەخۆرانی حزبەكە لە هەرچوار پارێزگای هەرێمی كوردستان و تەواوی قەزا و ناحیە و یەكە ئیدارییەكان، بەزۆر و بە هەڕەشە، بانگ كراون بۆ یاریگای سلێمانی تا بتوانن قەرەباڵغییەك بۆ ئاهەنگی دەستپێكردنی بانگەشە دروست بكەن و وای پیشان بدەن كە ئەو حزبە لەو شارەدا هێشتا خەڵكی لەگەڵ ماوە!

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو لەنێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، چەند رۆژێكە ئاهەنگی دەستپێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی یەكێتی، لە سلێمانی لەم كات بۆ ئەوكات دوا دەخرێ، كێشەكەش ئەوەیە كە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی ئەو حزبە، داوای كردووە ئاهەنگەكە لەنێو یاریگای سلێمانی بەڕێوە بچێت، بەڵام ئۆرگانەكانی حزبەكە پێیان راگەیاندووە، كە نەك هەر خەڵكی ئاسایی، بەڵكوو زۆر لە ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتییش ئامادە نابن لەو ئاهەنگەدا.

بۆیە بڕیار دراوە كە هەموو چەكدارانی هێزە سەربازی و ئەمنییەكانی یەكێتی و تەواوی مووچەخۆرانی حزبەكە، بە زۆر و بە چاوسووركردنەوە و هەڕەشەكردن، بە جلوبەرگی مەدەنییەوە ببرێنە نێو یاریگاكە تا لە كاتی ئاهەنگەكەدا قەرەباڵغی دروست بكەن.

بە قسەی ئەو سەرچاوەیە، چەكدارانی هەریەكە لە (یەكەی حەفتا، لیواكانی سكرتارییەتی مام جەلال، هێزەكانی كۆماندۆ، دژەتیرۆر، دەزگای زانیاری، ئاسایش و ئۆپەراسیۆنەكان.. هتد) فەرمانیان پێ كراوە كە ئەمڕۆ ئێوارەی یەكشەممە بە جلی مەدەنییەوە لەنێو یاریگای سلێمانی بن. هەروەها یەكێتی داوای لە رێكخراوەكانی پەكەكەش كردووە، كە ئەندامانی خۆیان بنێرن بۆ نێو ئاهەنگەكە.

هەمان سەرچاوە روونی كردەوە، كە هەموو ئەندامان و مووچەخۆرانی یەكێتی، لە مەڵبەند و كۆمیتە و رێكخراوەكانی كەركووك و خانەقین و مەخموور و سەنتەری شار و قەزا و ناحیەكانی هەر چوار پارێزگای (سلێمانی، هەولێر، دهۆك و هەڵەبجە) و یەكە ئیدارییەكانی گەرمیان و راپەڕین و سۆران و... هتد، بە هەمان شێوە هەڕەشەیان لێ كراوە و بەزۆر دەبرێنە یاریگای سلێمانی.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا