Kurdistan Press - بڕیاری لێخۆشبوون بۆ قەرزێک درا بڕیاری لێخۆشبوون بۆ قەرزێک درا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیاری لێخۆشبوون بۆ قەرزێک درا

حکوومەتی هەرێمی کوردستتان رەزامەندیی بۆ درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە قەرزارانی باج دا و بەرپرسێكی باجیش روونكردنەوە لەبارەی بڕیارەكەوە دەدات.

بەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیران و كە 26ی9ی2024، دەرچووە  جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە، كە لە چوارچێوەی ئاسانکارییەکانی حکوومەت بۆ باجدەران و بەرەچاوکردنی دۆخی ناهەمواری دارایی بڕیارێک دراوە و هاتووە "رەزامەندی درا لەسەر بەردەوامبوونی لێخۆشبوون لە تەواوی  سوو و  سزای دواکەوتنی پێدانی باج و کرێی ساڵانەی موڵکەکانی میری."

ئاماژە بەوەش دراوە، كە: "ئەم درێژكردنەوەیە تاوەكوو 3ی10ی2024 بەردەوام دەبێت."

لە کۆبوونەوەی رۆژی 27ی ئاداری 2024ی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆمەڵێك بڕیار بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دران، لەوانە لێخۆشبوون لە قەرزە کەڵەکەبووەکان لە باج و سزای پێبژاردنی هاتوچۆ و ئاو و کارەبا

د. کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باجی هەرێمی کوردستان راگەیاند: "بڕیارەکە هەموو باجدەران دەگرێتەوە، ئەوەی باجی ڕاستەقینە بدات ئەوە لێخۆشبوون لە هەموو غەرامەکانی دەکرێت."ئەوەشی خستە ڕوو: "ئەو بڕیارە وەكوو ئاسانكاری و هاوكارییە یۆ هاووڵاتیان و باجدەران و كۆمپانیاكان."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا