دەستەی سربەخۆی مافی مرۆڤ لەبارەی رفاندنی سەردار كەركووكی هاتە دەنگ و رای دەگەیەنێت، پێویستە هەرچی زووە دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەكۆیەو پۆلیسی ئەو شارە ڕونكردنەوە بدەن.
ئەمڕۆ هەینی 27ـی ئەیلوول، لە پەیامێكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ هاتووە، رۆژی 26ی ئەیلوولی 2024 هاووڵاتیەك بەناوی سەردار كەركووكی كەپیشەی هونەرمەندی میللیە و دانیشتوی شاری كۆیەیە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ڕای گەیاند كە لەلایەن چەند چەكدارێكەوە بەئۆتومبیلی سەربازیە و لەماڵەكەی خۆی بردراوەو دواتر لێی دراوەو سووكایەتی پێ كراوە.
باس لەوەشكراوە، وەك خۆی ئاماژەی پێ كردووە ناسنامەی هێزەكە ناسراو بووە و بێ هیچ هۆكارێك و بەبێ فەرمانی دادوەر بردویانە، بۆیە ئێمە لەدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ وێڕای ئەوەی ئیدانەی ئەو كارەو مامەڵەی ئەو هێزە دەكەین.
روون كراوەتەوە، پێویستە هەرچی زووە دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە كۆیە و پۆلیسی ئەو شارە ڕوونكردنەوە بدەن لەسەر ئەو ڕووداوە و ناسنامەی بكەرانی ئەو كارە نایاسایی و دوور لە ڕێكار و ئادابی گشتیەش ئاشكرا بكەن.
" هەرچی زووە بكەرانی ئەو كردارە بدرێنە دادگاو داواكاری گشتی كۆیە ڕۆڵی خۆی ببینی بۆ جوڵاندنی سكاڵا لەپێناو پارێزگاری كردن لەمافی كەسی و گشتی، ناكرێ بەهیچ بیانوەك و لەژێر هیچ ناوێك هیچ هێزێكی ئەمنی دوور لەیاساو فەرمانی دادوەر بچنە سەر ماڵی هاووڵاتییان ، وەك دەستەش لەنزیكەوە چاودێری ئەو كەیسە دەكەین و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەكۆیە لەسەر خەت دەبین،"، لە راگەیەندراوەكەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ هاتووە..
وەڵام بدەوه