گرووپی لاوانی تەقتەق كە كۆمەڵێك گەنجی خۆبەخشی كاسبكار و قوتابی زانكۆ و لاوی ئەو شارەیە، لەبارەی بڕیاری سەرۆكی حكوومەت بۆ قەزاكەیان دەڵێن، ئێمە بە دەستكەوتێكی مێژووی بۆ شارەكەمان دەزانین.
ئەمڕۆ هەینی 27ـی ئەیلوول، گرووپی لاوانی تەقتەق، لە بەیاننامەیەكیان دەڵێن، بە جووتسایدكردنی رێگای هەولێر-كۆیە، بڕیارەێكی هێندە گرنگە ئەو شارە لە دەست بێكاری و هەواڵی مەرگی ئازیزانمان لە رێگاكە خاڵی دەكاتەوە.
باسیان لەوەشكردوو، بڕیاری بە قەزابوونی تەقتەق یەكێكە لەو بڕیارانەی ئێمە دوو ساڵ پێش ئێستە داوامن كرد بۆمانكرا، بۆیە بە دڵ سوپاسی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ ئەو بڕیارانە.
ئەو گرووپە ئاماژە بەوەش دەكەن، ئێمە نە سەر بە پارتین نە یەكێتی، بەڵكو هەڵوێستی خۆمان و خانەوادەكەشمان لەگەڵ ئەو لایەنەیە كە خزمەتمان بكات، بۆیە كۆییەكان ئەمجارە دەزانن دەنگ بە كێ دەدەن.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، بڕیاری كرداری بۆ شارەكە و بە شیڕە شیڕ نابێت، بەڵكو بڕیاری پێویستە، ئەو بڕیارەش ئێمە بۆمان درا بۆیە لەسەر سندووقی دەنگدان بە ویژدانەوە دانگ دەدەین نەوەكو بە هەڵوێستی حزبی رابردوومان.
وەڵام بدەوه