پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ئه‌وان به یه‌ك چاو تەماشای هه‌موو سنووری پارێزگای هه‌ولێریان كردووه و هیچ جیاوازییه‌كیان له‌نێوان قەزا و ناحیەكانی هەولێردا نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی جیاوازیی دروست كردووه رێگریی حزبی بووه.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ بەقەزاكردنی ناحیەی ته‌قته‌ق و بڕیاری دووسایدكردنی شه‌قامی هه‌ولێر - كۆیه و بڕیاری گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر بۆ كۆیه، ئومێدی بۆ خه‌ڵكی كۆیه گەڕاندووەتەوە."
ڕوونیشی كردەوە: "ده‌بێت ئه‌و ده‌سته حزبییه نه‌هێڵدرێت، كه رێگر بووه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری كۆیه. چونكە بەداخەوە كۆیه له‌لایه‌ن ده‌ستێكی حزبییه‌وه به بارمته گیراوه و ڕێگه نه‌دراوه خزمه‌تی بكرێت، بەڵام چیتر نابێت وه‌ك بارمته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆیه‌دا بكرێت."
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "ئومێد بۆ خه‌ڵكی كۆیه و كۆییه‌كان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵێنی پرۆژەی گرنگی به خه‌ڵكی شاری كۆیه داوه."
ئەم لێدوانەی ئومێد خۆشناو پاش ئەوە هات كە مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە دوای سەردانەكەی دوێنێ چوارشەممە 25ی ئەیلوولی 2024دا بۆ شاری كۆیە كە زەنگی دەستپێكی ساڵی تازەی خوێندنی لە قوتابخانەیەكی ئەو شارە لێ دا و لە وتارێكدا رایگەیاند، لەم چەند ڕۆژەدا پرۆژەی جووتسایدی كۆیە - هەولێر دەست پێدەكات و ناحیەی تەقتەقیش دەكرێت بە قەزا.


وەڵام بدەوه