Kurdistan Press - فۆرمی نوێ بە مامۆستایانی وانەبێژ پڕ دەکرێتەوە. فۆرمی نوێ بە مامۆستایانی وانەبێژ پڕ دەکرێتەوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فۆرمی نوێ بە مامۆستایانی وانەبێژ پڕ دەکرێتەوە.

وەزیری پەروەردە لەبارەی وانەبێژانەوە ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت، وەك پەروەردە پشتگیریی وانەبێژانی دوورخراوە دەكەین و فۆرمێكی تر دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 26ـی ئەیلوول، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، ئێستە فۆرمی دامەزراندنی وانەبێژان دابەش دەكرێت و پڕی دەكەنەوە، ئێمەش وەك پەروەردە پشتگیرییان دەكەین.

زیاتر گوتی، ئێستە فۆرمەكانمان دابەش كردووە بەسەر پەروەردە گشتییەكان، لەوێشەوە بۆ پەروەردەی قەزاكان دەنێرێت، مامۆستایان دەتوانن لێیان سوودمەند ببن و مافیان لای ئێمە پارێزراوە.

لەبارەی ئەو وانەبێژانەی كە بە ھەر هۆكارێك بێت دوور خراونەتەوە و لە دامەزراندنی گرێبەست سوودمەند نەبوون گوتی، لە هەر كاتێكدا لەجیاتی دانان هەبێت، یاخۆ لە داهاتوودا پێویستمان با مامۆستا هەبێت لە كەرتی پەروەردە، ئەو كاتە بۆ ئێمە لە پێشینە دەبن.

وەزیری پەروەردە لەبارەی دەستپێكی پرۆسەی خوێندن و هەڕەشەی مامۆستایانەوە بۆ بایكۆتی پرۆسەكە لە ئەگەری جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیان گوتی، داواكارین سەرجەم مافەكانی مامۆستایان دابین بكرێت، لە گەڕاندنەوەی پلەبەرزكردنەوە و پێدانی شایستە داراییەكان لە كاتی خۆیدا.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه