Kurdistan Press - دوو ھەواڵی خۆش لە مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵکی ئەم ـناوچەیە دوو ھەواڵی خۆش لە مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵکی ئەم ـناوچەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوو ھەواڵی خۆش لە مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵکی ئەم ـناوچەیە

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە گوتاری ڕێوڕەسمی لێدانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025، لە قوتابخانەی "نەجیبەخانی جەلیزادە"ـی كۆیە، "دوو موژدە"ی بۆ خەڵكی ناوچەكە ڕاگەیاند.

مەسروور بارزانی لە موژدەی یەكەمدا ئاماژەی بەوە كرد، "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دروستكردنی جووتسایدی هەولێر - كۆیە دەكەین كە خواستێكی دێرینی خەڵكی كۆیە و هەولێر بووە".

سەرۆك وەزیران باسی كرد، "دەزانم لە ساڵی 2012ـەوە هەوڵ دراوە و بەردی بناغە بۆ ئەم ڕێیە دانراوە، بەڵام بە هۆكاری جیاواز تا ئێستە ئەم پڕۆژەیە جێبەجێ نەكراوە. هیوادارم لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئینشائەڵا، بڕیاری ئەوەمان داوە دەست بە ئەنجامدان و تەواوكردنی ئەم پڕۆژەیە بكەین".

مەسروور بارزانی موژدەیەكی تری بۆ خەڵكی كۆیە ڕاگەیاند و ئەوەی خستە ڕوو، "بڕیارمان داوە بە قەزاكردنی ناحیەی تەقتەق وەك یەكێك لە كۆنترین ناحیەكانی كوردستان، ئەمەش یارمەتیدەرێكی زۆر دەبێت بۆ خەڵكی ناوچەكە و بارگرانیی ئیداری لەسەر شاری كۆیە كەم دەبێت و تایبەتمەندییەكی زیاتریش بە تەقتەق دەدرێت؛ هیوادارم دیسان ئەمە بكەوێتە خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی كوردستان، بەتایبەتی خەڵكی كۆیە و تەقتەق".

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لە قوتابخانەیەكی كۆیە لێ دا. لە ڕێوڕەسمەكەدا دوو "موژدە"ـی بۆ خەڵكی ناوچەكە ڕاگەیاند. هاوكات باسی لە ساڵوەگەڕی ڕیفراندۆم و دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردنیشی كرد.

ئەمرۆ چوارشەم 25ی ئەیلوول، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە قوتابخانەی "نەجیبەخانی جەلیزادە"ـی كۆیە؛ لە ڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی د. ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بەرپرسانی دەڤەرەكە؛ زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025ـی لێ دا.

سەرۆك وەزیران لە گوتاری ڕێوڕەسمەكەدا، دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی لە هەموو قوتابی و مامۆستایانی هەرێمی كوردستان پیرۆز كرد و باسی لەوە كرد، مامۆستایان "هەمیشە لە ڕێزی پێشەوەی خزمەتكردنی گەل و وڵاتەكەمان بوون بەوەی كە نەوەیەكی نوێ پەروەردە دەكەن".

سەرۆكی حكوومەت هیوای خواست ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025، "ساڵی ئارامی و سەركەوتن و خۆشی بێت بۆ هەموو قوتابییان، لە ئێستەوە ئارەزووی سەركەوتن بۆ هەموو قوتابییانی خۆشەویست لەم قوتابخانەیە و لە سەرانسەری كوردستان دەكەم.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا