Kurdistan Press - یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: خەمبارم، نەورۆز لە هەرێمی کوردستان نیم یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: خەمبارم، نەورۆز لە هەرێمی کوردستان نیم | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: خەمبارم، نەورۆز لە هەرێمی کوردستان نیم

جۆوی هوود، یاریدەدەری کاربەڕێکەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە کوردستان24 راگەیاند، هەستێکی ناخۆشی هەیە کە نەورۆز لە کوردستان نابێت و دەشڵێت، پەیوەندی باشمان لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق هەیە.

جۆوی هوود تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، من دڵخۆش نیم چونکە دوو ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ ئێوە ئاهەنگی نەورۆزم دەگێڕا، ئێستا بەهۆی کۆرۆنا، ناتوانم بێم و چانسی بەسەر بردنی کات لەو کەشەوهەوا خۆشە لەگەڵ هاوڕێیانم لە هەرێمی کوردستان لەدەستداوە.

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت: ''هیوادارم ساڵی داهاتوو، بێمەوە هەولێر، سلێمانی و دهۆک و ناوچەکانی دیکە. لەگەڵ ئەوەش، پیرۆزبایی نەورۆزتان لێدەکەم و هیوادارم ساڵی داهاتوو هەموو شتێک باشتر ببێت''.

لەبارەی ئیدارەی نوێی ئەمەریکا گووتی: ''ئیدارەی ئێستامان لە کەسانی شارەزا پێکهاتووە کە ئەزموونی لەگەڵ عێراق، بە تایبەت کوردستان هەیە. ئەوان بەرپرسی دیارن و خەڵکی دەیاناسێت''.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە دڵخۆشین کە پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و بەغدا هەیە. ئێمە بە دوای هەلی نوێی بازرگانی و ئاڵووگۆڕی زیاتر دەگەڕێین لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هەروەها لە رێگای پرۆگرامی پێکوتە، دەمانەوێت هاوکاری هەرێم بکەین بۆ دابەشکردنی پێکووتەی کۆرۆنا.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی داهاتوو هەرێم و ئەمەریکا گووتی: ''پێکەوە دەتوانین کاری زیاتر بکەین لە تەواوی کایە جیاوازەکان بەڵام پێویستمان بە سەقامگیریی زیاترە، هێزەکانی و عێراق و پێشمەرگە قارەمانەکان کارێکی گەورەیان بۆ پاراستنی عێراق کردووە و مەترسی داعشیان کەمکردووەتەوە. ئێمە پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ مستەفا کازمی، مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی هەیە و دەتوانین هەوڵێکی باش بدەین کە بەغدا و هەولێر بە زووترین کات بگەنە رێککەوتن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا