Kurdistan Press - پەیامێک لە پارێزگاری ھەولێرەوە پەیامێک لە پارێزگاری ھەولێرەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە پارێزگاری ھەولێرەوە

بڕیارە ئەمشەو بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەست پێبكات، بۆ ئەو مەبەستەش پارێزگاری هەولێر ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت، داواکارین لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و بەربژێران لە سنووری پارێزگای هەولێر، بەشێوەیەکی ئاشتیانە و پاراستنی دیموکراتی و یەکتر قبووڵکردن، پڕۆسەی بانگەشەی هەلبژاردن بەڕێوەببەن.

ئەمشەو 24ی 9ی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی کوردستان، کە بڕیارە لە کاتژمێر 12:00ـی ئەمشەو دەست پێبکات، داواکارین لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و بەربژێران لە سنووری پارێزگای هەولێر، له‌ پێناو به‌ڕێوه‌چوونى پڕۆسه‌کە به‌ شێوازێكى شارستانی و بەڕەچاوکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیيانەی نێوان پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینەکان، ڕێزگرتن له‌ پيرۆزییەکان و هێما و سيمبولى كوردستان و دوور لە گرژی و ئاڵۆزی، بەشێوەیەکی ئاشتیانە و پاراستنی دیموکراتی و یەکتر قبووڵکردن، بە پابه‌ندبوون بە بڕیار و ڕێنوێنييه‌كانى لیژنەی ئەمنی پارێزگا و یاساکانی كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، پڕۆسەی بانگەشەی هەلبژاردن بەڕێوەببەن."

پارێزگاری هەولێر ڕاشیدەگەیەنێت: "هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، بە فەراهەمکردنی ئازادی بۆ سەرجەم لایەنە سیاسیەکان و کاندیدان بەبێ جیاوازی لە سنووری پارێزگاکەمان و به‌ڕێوه‌چوونى ماوه‌ى دیاریكراوى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ركه‌وتوویى، سەرجەم دامودەزگا و لایەنە ئەمنییەكانی سنووری پارێزگاکەمان ڕاسپاردووە پارێزگاری بەڕێوەچوونی ئاشتییانە و بێ كێشەی بانگەشه‌ى هه‌ڵبژاردن بن، بە ئومێدی ئەوەی ئەو ڕۆژانەی دیاریکراوە بۆ بانگەشە، بە شێوەیەکی ئارام و لە سەرخۆ و دوور لە پێشێلکاری بەڕێوەبچێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا