وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رای گەیاند، دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخەوییەكان دەستی پێ كردووە و بەمنزیكانەش دەگاتە ناو شارەكان.
ئەمڕۆ سێشەم 24ـی ئەیلوول، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا هاتووە، تا ئێستە زیاتر لە 10 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە 52 هەزار خێزان لە ناوچە شاخاوییەكان دابەش كراوە.
ئەو وەزارەتە دەڵێت، دابەشكردنەكە بەردەوامیی هەیە و بەمزووانەش دەگاتە سەنتەری شارەكان.
بەپێی ئامارێكی ئەو وەزارەتە، تا ئێستە زیاتر لە 10 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە 52 هەزار خێزان لە ناوچە شاخاوییەكان دابەش كراوە.
ئەو نەوتە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بازاڕ دەیكڕێتەوە و بەنرخێكی هەرزانتر بە هاووڵاتییانی دەدات، بۆ هەر بەرمیلێكی نەوت بڕی 104 هەزار دینار وەردەگیرێت.
وەڵام بدەوه