Kurdistan Press - کێشەی مووچە بە تەواوی چارەسەرکرا کێشەی مووچە بە تەواوی چارەسەرکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کێشەی مووچە بە تەواوی چارەسەرکرا

وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگی هەشت و خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەربڕی، ئەم هەفتەیە مووچەیەک دابەش دەکرێت و هەفتەی داهاتووش مووچەیەکی دیکە خەرج دەکرێت.

 ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەکردنی گرفتەکانی مووچە گەیشتە بەغدا و لیستی مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆی بە چارەسەرکردنی سەرجەم کەموکوڕی و تێبینییەکان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.

  بۆ مووچەی مانگی هەشت بەغدا 755 ملیار دیناری ناردووە و بڕی 243 ملیار دینار کورتهێنان هەیە، ئاڤا نیوز زانیویەتی وەزارەتی دارایی عێراق ڕازی بووە پارەکەی دیکەش بنێرێت و کۆی پارەی مووچە دابین بکات.

  لەگەڵ گەیشتنی 243 ملیار دینارەکە لیستی دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیێنرێت و، لە چەند ڕۆژێکدا سەرجەم مووچەخۆران مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن.

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی عێراق راگەیاند؛ بەغدا ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕیوە، ئەم مووچەیە لەگەڵ عێراق هاوکات دەکرێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ وەزارەتەکانی عێراق خەرج دەکرێت.

 ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکرێت، بە ئەگەری زۆرەوە هەفتەی داهاتوو دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت، واتە مووچەخۆران لە دوو هەفتەدا دوو مووچە وەردەگرن.

  دوای پەسەندکردنی لیستی نوێی مووچە لەلایەن بەغدا،  کێشەی مووچە بەتەواوەتی چارەسەر دەبێت و هەموو مانگەکان لەسەر ئەو لیستە پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.

 بەپێی ئەو ڕێککەوتنانەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە کێشەی مووچە بە تەواوەتی چارەسەر دەبێت. بەتایبەت مانگەکانی دە، یازدە و دوازدە هیچ کێشەی نابێت. ئەوەش لەبەرئەوەی لەلایەک کێشەی لیستەکان و تێبینییەکانی بەغدا چارەسەرکراون، لەلایەکیش یاسای بودجەی ساڵی 2025ـیش پەسەندکراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا