ژمارەیەكی زۆر لە هەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان لە دەڤەری بادینان، پەیوەندییان بە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كرد.ئەمرۆ دووشەممە 23ی ئەیلوولی 2024، ژمارەیەكی زۆر لە هەڵسووڕاوانی گۆڕان كە بەشێكی بەرچاویان بەرپرسیارێتییان لە ڕێكخستنەكانی ئەو حزبەدا هەیە لە دەڤەری بادینان، پەیوەندییان بە ڕیزەكانی پارتییەوە كرد.
هەروەك لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان، ئەو هەڵسووڕاوانە باسیان لەوە كرد كە هەرچەندە نزیكەی 15 ساڵە لە ڕیزەكانی گۆڕان كار دەكەن، بەڵام دواجار بڕیاریان داوە لە نێو پارتی دیموكراتی كوردستاندا خەباتی خۆیان بكەن، بۆیە خۆیان داوایان لە مەكتەبی ڕێكخستنی پارتی لە پارێزگای دهۆك كردووە کە دەرگا بە ڕوویاندا بكەنەوە، تاوەكوو لە چوارچێوەی پارتیدا درێژە بە خەباتی سیاسیی خۆیان بدەن.
هاوكات ئەو كادیرە تازانەی پارتی، داوایان لە خەڵکی بە گشتی و ئەو كەسانە كرد كە لە نێو حزبەكانی دیكەشن، ”بە دوای درووشم نەكەون و لەنێو پارتیدا خەباتی خۆتان بكەن. چونكە تەنها پارتی لە پێناو پاراستنی هەرێمی کوردستان خەبات دەکات و خەمخۆری دەڤەری بادینانە، حزبەكانی دیكە هیچ پلانێكیان بۆ بادینان نییە!“


وەڵام بدەوه