بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەنجامدانی سەرژمێری راگەیاند و گوتی، پێویستە سەرژمێریی كەركووك، دوای جێبەجێكردنی مادەی 140 بكرێت.
ئەمڕۆ دووشەم 23ـی ئەیلوول، محەمەد كەمال بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رای گەیاند، پێویستە سەرژمێری لە كەركووك دوا بخرێت بۆ دوای جێبەجێكردنی مادەی 140 .
زیاتر گوتی، ئەمساڵ سەرژمێری دەكرێَت، دەبوو پەلە نەكرێت و دۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە، ئەوكاتە پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لەم پارێزگایە بكرایە.
ئەو بەرپرسەی پارتی لە بەشێكی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە رای گەیاند، هاووڵاتییانی ئاوارەی كەركووك ئەگەر نەگەڕێنەوە زێدی خۆیان، هەموو مافەكانیان لە هاوكارییەكانی پێدانی خۆراك لەلایەن بریكارەوە لەگەڵ بەشە نەوت و هەموو هاوكارییەكانی تریان دەبڕێت.
روونی كردەوە، بەگوێرەی ڕێكار و ڕینوێنییەكانی سەرژمێری گشتی، لە خانوویەكدا دەرفەت هەیە سێ خێزان خۆیان تۆمار و ناونووس بكەن، بۆیە هاووڵاتییانی ئاوارە دەتوانن بگەڕێنەوە و لە ماڵە خزمەكانیان خۆیان تۆمار بكەن.


وەڵام بدەوه