Kurdistan Press - کوورسییەکانی یەکێتی ئاشکرابوون کوورسییەکانی یەکێتی ئاشکرابوون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کوورسییەکانی یەکێتی ئاشکرابوون

بە گوێرەی راپرسییەكی نهێنیی دوو ئۆرگانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەركەوتووە، دۆخی یەكێتی لەم هەڵبژاردنەدا تا بڵێی خراپە و لە باشترین حاڵەتدا ئەو حزبە تەنیا 8 كورسیی پەرلەمانی كوردستان دەهێنێت. لەم دواییانە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی دەنگ و كورسییەكانی یەكێتی، دوو ئۆرگانی ئەو حزبە راسپێردراون تاوەكوو لێكۆڵینەوەی مەیدانی و راپرسییەكی ورد بكەن بۆ ئەوەی بزانن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستاندا حزبەكەیان چەند كورسی دەهێنێت؟

هەمان سەرچاوە ئەوەی ئاشكرا كرد كە لێكۆڵینەوە مەیدانی و راپرسییەكەی ئەو دوو ئۆرگانەی یەكێتی تەواو بووە و دوێنێ شەممە 21ی ئەیلوولی 2024، راپۆرتی خۆیان ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی كردووە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش كرد كە بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوە و راپرسییەكە، دۆخی یەكێتی لەوپەڕی خراپیدایە و بە ڕوونی لە راپۆرتەكەش ئەوە خراوەتە ڕوو كە لە باشترین حاڵەتدا، یەكێتی تەنیا هەشت كورسیی پەرلەمانی كوردستان دەهێنێت.

هەر بە گوتەی سەرچاوەكە، ئەو دوو ئۆرگانەی یەكێتی كە ڕاپرسییەكەیان كردووە، هەندێك راسپاردەیان لە راپۆرتەكەی خۆیان ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی كردووە و پێشنیازەكانی خۆیان لەبارەی چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دۆخە خستووەتە ڕوو كە ”یەكێك لەو پێشنیازانە ئەوە بووە كە یەكێتی بە هەر شێواز و میكانزمێك بێت، هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن بدات.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا