گەورەترین كارگەی دروستكردنی مۆبایل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێر دەستی بە بەرهەمهێنانی مۆبایل كرد و بەوەش دەیان هەلی كاری بۆ گەنجانی هەرێمی كوردستان ڕەخساندووە.
دەستەی وەربەرهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، كە "د. محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان كارگەی ئینفینیكسی تایبەت بە دروستكردنی مۆبایل بەسەركردەوە."
ئاماژەی بەوەش كردووە، "کـارگـەکـە بـە یـەکـەم کـارگـەی بـەرھـەمـھـێـنـانـی مـۆبـایـلـی زیـرەک دادەنـرێـت لـە ڕۆژھـەڵاتـی ناوەڕاستدا، کـە بـە ھـاوکـاری شـارەزایـانـی چـیـنـی لـە بـواری تـەکـنـەلـۆژیـا مـانـگـانـە 30 هەزار مـۆبـایـل بـەرھـەم دێـنـن."
ئەوەش دەخاتە ڕوو، كە "کـارگـەکـە دەیـان ھـەلـی کـاری ڕەخـسـانـدووە، کـە 97% دەسـتـی کـاری نـاوخـۆیـیـن، كە بـەشـێـکـیـان کـوردانـی ئـێـزدی ڕزگـاربـووی دەسـتـی داعـشـن."


وەڵام بدەوه