Kurdistan Press - مەسرور بارزانی باسی کێشەکان لەگەڵ بەغدا دەکات مەسرور بارزانی باسی کێشەکان لەگەڵ بەغدا دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی باسی کێشەکان لەگەڵ بەغدا دەکات

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چاوپێکەوتێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی "عەرەبی حەدەس" باس لە چەند پرسێکی هەنووکەیی دەکات و جه‌خت دەکاتەوە کە ئەگەر نیازێک لەلایەن بەغداوە هەبێت ئەوە هەرێمی کوردستان ئامادەیە و چارەکردنی ناکۆکییەکان ئاسانە، هەروەها هیچ لایەنێکی سیاسی ناتوانێت چۆنیەتی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دیاری بکات.

بڕیارە تەواوی چاوپێکەوتنەکەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاتژمێر 6:30ـی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بە کاتی هەولێر لە کەناڵی حەدەس پەخش بکرێت.

مەسرور بارزانی: بوونی پەکەکە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا نییە.

سەرۆک وەزیران لە بارەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان دەڵێ: ڕێککەوتننامەی شنگالمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی عێراق ئیمزا کرد، بەڵام جێبەجێ نەکراوە و مانەوەی پارتی کرێکارانیش بووەتە ڕێگر لە بەردەم ئاوەدانکردنەوەی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.

هەروەها ئاماژەی دا پارتی کرێکاران لەو ناوچانە بڵاو دەبنەوە، کە هیچ پەیوەندییەکیان بەو ئەجێندایەوە نییە بانگەشەی بۆ دەکەن، هەر بۆیە بوونی پەکەکە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا نییە.

مەسروور بارزانی هەروەها دەڵێت: هیوادارم سەردانەکەی پزیشکیان سەرەتایەک بێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و سەبارەت بە سەردانەكەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەڵێت: سه‌ردانەکەی سەرۆکی ئێران ڕووداوێکی گرنگ بوو و هیوادارم ببێته سەرەتایەکی باش بۆ پەرەپێدان و پەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان.

لەوەشی گوت: ئەو هێرشە مووشەکیانەی کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان هەڵوێستمان ڕوون بوون، کە هیچ بنکەیەکی ئیسرائیل لە هەرێم نییە، هەر بۆیە هێرشی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان نادادپەروەرانە بوو، تۆمەتەکانیش ناڕەوان، داواشمان لە ئێران کردووە ئەو تۆمەتانە بە بەڵگە بسەلمێنێت، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ بەڵگەیەکی لەسەر ئەو تۆمەتانە پێشکەش نەکردووە.

مەسرور بارزانی: کەسانێک هەن بڕوایان بە فیدرالیزم نییه‌.

مەسرور بارزانی: کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا زۆر لەوە گەورەترە تەنیا لە مووچە و نەوت کورت بکرێتەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و مافی پێکهاتەکان، دەڵێ: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی کورسی پێکهاتەکان هیچ پەیوەندییەکی بە دەستوورەوە نییە، بەڵام کەسانێک هەن پێیان وایە حوکمڕانی دەبێت ناوەندگەرایی (مەرکەزی) بێت و بڕوایان بە فیدرالیزم نییە.

سەرۆک وەزیران دەڵێ: عێراق وڵاتێکی فرە پێکهاتەیە و دەبێت بە هاوبەشی ڕاستەقینە بەڕێوە ببرێت، هەروەها لە نووسینەوەی دەستوور کورد بەشدار بووە و پابەندیشن بە جێبەجێکردنی وەک خۆی، بەڵام جیا لە کورد پێکهاتەی دیکەش هەن و لەو باوەڕەدان کە دەستوور هەموو مافێکیانی مسۆگەر نەکردووە، هەربۆیە دەستوور چارەی کێشەکان لەخۆ دەگرێت و ناکرێت لایەنگیری تێدا بکرێت لە بەرژەوەندی لایەنێک دژی لایەنێکی دیکە بەکار بهێنرێت.

سەبارەت بە ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ کەناڵی حەدەسی سعوودی، دەڵێ: هەرچەندە ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیانی زیاتر لە 19 ملیار دۆلاری بە ئابووری و داهاتی گشتیی عێراق گەیاندووە، بەڵام کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا زۆر لەوە گەورەترە تەنیا لە مووچە و نەوت کورت بکرێتەوە.

دەشڵێت: ئەوانەی هەرێمی کوردستان بە قاچاخچێتی نەوت تۆمەتبار دەکەن، با بەڵگە ڕاستەقینە بخەنە ڕوو.

هەروەها ئاماژەیداوە، کە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئیستا لەم سەردەمەی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو پێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە، هەربۆیە ئەگەر نیازی چارە لەلایەن بەغدا هەبێت، ئەوە هەرێمی کوردستان ئامادەیە و چارەسەرەکەش ئاسانە، چونکە هیچ لایەنێکی سیاسی ناتوانێت چۆنیەتی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دیاری بکات. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا