نرخی زێڕ ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئاستێكی به‌رزی پێوانه‌یی نزیك بوه‌وه و به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی قازانجی هه‌فتانه ده‌ڕوات دوای دابه‌زاندنی به‌رچاوی ڕێژه‌ی سودی ئه‌مریكا و له‌به‌ر ڕۆشنایی ئاماژه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی دیكه‌ی كه له ئاسۆدایه.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی كانزاكان، نرخی زێڕ له مامه‌ڵه خێراكاندا به‌ڕێژه‌ی 0.2% به‌رزبوه‌ته‌وه و گه‌یشتوه‌ته 2592.17 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك، هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه نزیكه‌ی 0.6% به‌رزبوه‌ته‌وه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردو نرخی زێڕ بۆ ئاستێكی پێوانه‌یی به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 2599.92 دۆلار، دوای ئه‌وه‌ی بانكی فیدراڵی (بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا) ده‌ستیكرد به كه‌مكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی دراو به كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سود به ڕێژه‌ی نیو خاڵ له‌سه‌دا.
بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا پێشبینی ده‌كات تا كۆتایی ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی سودی نیو خاڵی له‌سه‌دی دیكه كه‌م بكاته‌وه، كه له ساڵی داهاتودا ڕێژه‌ی سودی ته‌واوه‌تییه و له ساڵی 2026 نیو خاڵێكی دیكه‌ی له‌سه‌دا زیاد بكات
كایلی ڕۆدا، شرۆڤه‌كاری بازاڕه داراییه‌كان له ماڵپه‌ڕی كاپیتال دۆتكۆم ده‌ڵێت، "ڕه‌وتی ئێستا زۆر ئه‌رێنیه بۆ زێڕ، ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخه له‌باره له بازاڕدا به‌رده‌وام بێت، ڕه‌نگه له ماوه‌ی 12 مانگی داهاتودا نرخه‌كان بگاته نێوان 2600 بۆ 2800 دۆلار".
سه‌باره‌ت به كانزا به‌نرخه‌كانی دیكه‌ش، زیو له مامه‌ڵه‌كانی سپۆتدا نزیكه‌ی 1% به‌رزبوه‌ته‌وه و گه‌یشتوه‌ته 31.09 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسێك، پالادیۆمیش به‌ڕێژه‌ی 0.6% به‌رزبوه‌ته‌وه و گه‌یشتوه‌ته 1086.75 دۆلار، پلاتینیۆم به 988.30 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و له سه‌ره‌تای هه‌فته‌وه نزیكه‌ی 0.9% دابه‌زی.
وەڵام بدەوه