ئەمڕۆ هەینی، بەگوێرەی زانیارییەکان یەکێک لە بریندارەکانی رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردوو کە تەمەنی ٣٠ ساڵە و بە رەگەز عەرەبە گیانی لەدەستد داوە و تەرمەکەی بۆ پزیشکی داد گواستراوەتەوە.
پهیوهندییهكانی عێراق: عێراق لە قۆناغی
بەپێی زانیارییەکان، گەنجەکە ناوی لوئەی عەبدولکازمە و بە رەگەز عەرەبە و شەوی رابردوو لە رووداوێکی تەقەکردندا لە سلێمانی گولـلە بەر سەری کردووە و بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.
شەوی رابردووە، لە سەر شەقامی ٦٠ مەتری لە شاری سلێمانی شەڕەتەقە دروست بووە و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون و یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
هاوکات، لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە دەستی پێکردووە و تاوەکو ئێستا هۆکاری شەڕەتەقەکە دیار نییە، پۆلیسیش هیچ روونکردنەوەیەکی لەسەر رووداوەکە بڵاو نەکردووەتەوە.
وەڵام بدەوه