مەسرور بارزانی لە دیمانەیەكی تایبەتی كەناڵی (العربیه)دا تیشك دەخاتە سەر چەندین پرس و باسی گرنگ
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە نوێترین دیمانەیدا باس پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا و ھەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی نێوانیان دەکات.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی (العربیه) رۆژی شەممەی داھاتوو ٢١ی سێپتێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی گرنگ و تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی (العربیه) باس لە بارودخی هەنووكەیی ھەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵیی عێراق و گفتوگۆکانی ھەردوولا بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان دەکات.
ھەر لەو چاوپێکەوتنەدا، سەرۆکوەزیرانی كوردستان، باس لە دوایین ھەوڵەکان دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەكانی جیهان لە ڕێگەی تورکیاوە کە لە مانگی ئاداری ساڵی رابردووەوە راگیراوە.
بڕیارە چاوپێکەوتنە تایبەتەکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کاتژمێر 5:30ی ئێوارە بە کاتی ھەولێری پایتەخت لەو کەناڵە عەرەبییە پەخش بکرێت.


وەڵام بدەوه