بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەوانی مەدەنی لوبنان هەڵگرتنی هەر یەک لە ئامێرەکانی بێتەلی پەیجەر و وکی توکی لە فرۆکەخانەکان قەدەخە کرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەوانی مەدەنی لوبنان رێنمایی نوێی لەبارەی ئامێرەکانی بێتەلی پەیجەر و وکی توکی بڵاو کردەوە و داوا لە سەرجەم ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە دەکات، کە لە فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیرووت کار دەکەن، گەشتیارانیان لە هەڵنەگرتنی ئەو ئامێرانە ئاگادار بکەنەوە، بەوپێیەی ڕێگەپێدراو نییە.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەر یەک لە ئامێرەکانی پەیجەر و وکی توکی نابێت گەشتیاران لەگەڵ خۆیاندا هەڵیبگرن، هەروەها قەدەخەکردنی هەڵگرتنی ئامێرەکانی پەیجەر و وکی توکی تا کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت.
بڕیارەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەوانی مەدەنی لوبنان لە کاتێکدایە، بەگوتەی وەزیری تەندورستیی لوبنان 37 کەس کوژراون و بە هەزارانی دیکەش برینداربوون.
پێنجشه‌ممه، 19ـی ئه‌یلوولی 2024، فیراس ئه‌بیه‌ز، وه‌زیری ته‌ندروستیی لوبنان ڕایگه‌یاند: له له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره‌كانی بێته‌ل له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا 32 كه‌س كوژراون و زیاتر له دوو هه‌زار و 350 كه‌سیش بریندار بوون.
سێشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2024 لە یەک کاتتدا ئامێرەکانی بێتەلی پەیجەری ئەندامانی حزبوڵڵا لە لوبنان تەقینەوە، بەهۆیەوە 11 كه‌س کوژران کە یەکێکیان منداڵێک بوو، 2800 کەسی دیکەش بریندار بوون كه برینی چوار سه‌دیان سه‌خته.
چوارشەممە 18ـی ئەیلوولی 2024، جارێکی دیکە، سەدان ئامێری بێتەلی جۆری وۆکی تۆک ئایکۆم کە بەدەست ئەندامانی حزبولڵای لوبنانیەوەن، تەقیونەتەوە، تا ئێستە بەهۆیە چه‌ند کەسێك کوژران و زیاتر لە 300 کەسیش بریندار بوون.
هەر زوو دوای ڕووداوی تەقینەوەکان، حزبوڵلای لوبنانی ڕایگه‌یاند: هه‌واڵگریی ئیسرائیل توانیویه‌تی دزەبکاتە ناو ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامانیان، لەپاڵ ئەویشدا ئاژانسی نیشتمانی لوبنان ئاماژەی بەوە کرد کە هه‌واڵگریی ئیسرائیل دزەی کردووەتە ناو ئامێری بێتەلی جۆری "په‌یجه‌ر"ـی ئه‌ندامانی حزبوڵلا، كه ئامێرێكی بچووكه و بۆ په‌یوه‌ندی به‌كار دێت، بەهۆی تەقینەوەی ئامێره‌كانیش دەیان ئەندامی حزبوڵڵا بریندار بوون.
بەهۆی ئەم ڕووداوانەی لوبنان، بڕیارە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی ڕۆژی هەینی کۆ بێتەوە. لە لایەکی دیکەوە ئۆواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە دەستپێکی قۆناغێکی نوێی شەڕداین.
باسی لەوە کرد، چەقی شەڕەکە بە ئاراستەی لوبنان هەنگاو دەنێت. لەلایەکی دیکەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، کە دەبێت حزبوڵلا باجێکی گەورە بدات.
هاوكات بڕیار وایه پێنجشه‌ممه، 19ـی ئه‌یلوولی 2024، نوێنه‌رانی دیپلۆماسی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به بارودۆخ و پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت له لوبنان و چاره‌نووسی دانوستانه‌كانی ئاگربه‌ست له غه‌ززه، له پاریس كۆ ببنه‌وه
وەڵام بدەوه