KurdistanPress...

CLOSE

ئەمڕۆ لەو سنورەی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ نمەباران لە ناوچە سنوورییەکان دەستپێدەکات و هەندێکجار بۆ تاوەبارانی لاواز دەگۆڕێت، دەشڵێت، "پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەشناسیی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەوە نمەباران کەم کەمە دەستپێدەکات و هەندێکجار بۆ تاوەبارانی لاواز دەگۆڕێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، کاریگەری بارانبارینەکە لە ناوچە سنوورییەکان و بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای هەرێم و ناوچە شاخاوییەکانی زاخۆ دەبێت.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ هەینی کەشناسی باسی لەوە کردووە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە کاتەکانی بەیانیدا نمەباران لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات، پاشان کاریگەرییەکەی بەشێوەیەکی لاواز درێژ دەبێتەوە بۆسەر ناوچەکای ناوەڕاستی هەرێم و هەندێک لە ناوچەکانی پارێزگای هەولێر، دواتر لەکاتەکانی ئێوارەوە کاریگەرییەکەی بە لاوازی لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور دەمێنێتەوە.
ئەوەش خراوەتە روو، لە ناوچە شاخاوییەکاندا و بە تایبەتی لە ناوچە سنووریەکان، پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی هەینی بەمجۆرە دەبن :
هەولێر : ٣٣ پلەى سیلیزى
سلێمانی :٣١ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٣١ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٣٥ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٣٤ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٣٠ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ٢٠ پلەى سیلیزى
سۆران : ٢٦ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٣٥ پلەى سیلیزى

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه