Kurdistan Press - ئەمڕۆ کێ بووە پارتی؟ ئەمڕۆ کێ بووە پارتی؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمڕۆ کێ بووە پارتی؟

هاتن بۆ بەرەی كوردایەتی و رێگە و رێبازی راست بەردەوامیی هەیە لە تەواوی چین و توێژە جیاجیاكان، ئەمڕۆیش بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی "رەمزی مەعرووف جەمیل"ی ئامۆزای "مەجید حەمەدەمین"ی بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەكێتی كرد، كە بووەتە پارتی. 

پشتیوان سادق بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوی كردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ 17ی ئەیلوول، سەردانی تێکۆشەر و کەسایەتی دیاری شاری هەولێر (رەمزی مەعرووف جەمیل)ـمان کرد، كە ئەم ماڵباتە  لە زۆر بوارە جۆربەجۆرەکان خزمەتی هەولێریان کردووە.

پشتیوان سادق ئاماژەی داوە كە لەم دیدارەدا، باسمان لەوەکرد پارتی دیموکراتی کوردستان  سەرچاوەی هێمنی و ئارامی و پاراستنی مافە رەوکانی گەلی کوردستانە و هەرگیز سازشی لە سەر مافە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان نەکردووە و نایکات.

بەشێكی تری تەوەری كۆبوونەوەكەی بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان و "رەمزی مەعرووف جەمیل" كە بووە بە پارتی بریتی بووە لەوەی كە "دووربینی و لێهاتوویی و سیاسەتی حەکیمانەی "سەرۆک بارزانی" لە داکۆکیکردن و پارێزگاری کردن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان، ئەم هەموو دەستکەوتە مەزنەی بۆ گەلی کوردستان هێناوەتە بەرهەم.

زیاتر هاتووە، لە گفتوگۆی ئەم دیدارەیشدا، باسمان لەو پێشکەوتنە مەزن و گەورەییەى هەولێر کرد، کە ئێستو بووەتە یەکێک لە پایتەختە جوان و سەرنجڕاکێش و ئارام و خۆشەکانی دنیا. 

جێگەی ئاماژەیە، رەمزی مەعرووف جەمیل كەسایەتییەكی تێكۆشەر و دیاری شاری هەولێرە و ئامۆزای "مەجید حەمەدەمین"ی بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لە ریزەكانی یەكێتی بوون، بەڵام بەهۆی باوەڕیی بە رێگە و رێبازە راستەكە "پارتی دیموكراتی كوردستان" لە پێناو بەردەوامبوونی لە خزمەتی دۆزی كورددا، ئێستە بووەتە پارتی.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا