شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق دەنگ درا لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای دامەزراوەی شەهیدان، لە یاساکەی پێشوودا شەهیدانی شەڕی دا*عش کە دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکان بوون هیچ ئیمتیازێکیان نەبوو، ئێمە ئەمڕۆ دوو بڕگەمان بۆ یاساکە داخیل کرد، هەردوو بڕگەکە دەنگی لەسەر درا و پەسەند کرا.
گوتیشی،'' کەسوکاری شەهیدانی شەڕی دا*عش کە دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانن سەرجەم ئیمتیازەکان دەیانگرێتەوە و لە کرێ خوێندنیش داشکاندنیان بۆ دەکرێت و مووچە شەهیدانەشیان بۆ زیاد دەکرێت.
وەڵام بدەوه