هەینی مەچنە سەیران باران دەبارێت
شاڵاو هیدایەت کەشناس رای دەگەیەنێت، بەکارتێکردنی یەکەم نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست وەرزی دابارینی داهاتووی 2024 - 2025 ز دەست پێ ده کات.
باسی لەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت لەکۆتایی ئەم هەفتەیەو سەرەتای هەفتەی تر نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەڕاست بەتەوژمە هەوای فێنکو نیمچە ساردەوە ڕووبکاتە ناوچەکانی هەرێم و بەوهۆیەوە یەکەم حاڵەتی باران بارینو هەورە بروسکە ناوچە جیاوازه کان دەگرێتەوە بەشێوەی تاوە بارانی پایزی هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا خێرایی با لەمەودای حاڵەتەکەداو لەکاتی تاوەکاندا بەتایبەتی زیاد دەکات
وە پلەکانی گەرماش بەشێوازی بەرچاوتر دادەبەزێت 5 پلە تا 6 پلەی سیلیزی تر بەنسبەت ئێستاوە ئەم حاڵەتە زۆرترین کاریگەری لەسەر ناوچەکانی باکوری هەرێم دەبێت بەزۆریش بادینان لەوێ بۆ ئەوکاتەی ساڵ باران دەچێتە سەروی نۆڕماڵو ناوچەکانی تر زیاتر لەئاستێکی نۆرماڵدا دەبێت .
دەشڵێت، وە ڕۆژانی داهاتوو کەشێکی ڕاستەقینەیی پایزی دێتو لەکۆتایی هەفتەو بەولاوە لەهەموو ناوچەکان تەواو هەست بەم کەشە پایزیە ده کرێت تەنانەت لەناوچە گەرمەسێریەکانیش
ئەمە لەکاتێکا بەحیسابی فەلەکی لەڕۆژی 22 ی ئەم مانگە درەنگانی ڕۆژ وەرزی هاوین لەنیوە گۆی باکوری زەوی کۆتایی دێت وە ڕۆژی 23 - 9 - 2024 ز بەتایبەتی دەبێتە یەکەم ڕۆژی وەرزی پایز لەناوچەکانمان
بەمەش کەشێکی پایزی پێش وەخت دێته ئاراوە و بوونی چەند حاڵەتێکی بارانیش لەم مانگە نیشانەی بەهارێکی پڕ باڕان دەبێت وە ئاماژەشە بۆ هاتنی زوتری سەرما بەنسبەت پار ساڵ و ساڵێکی ساردتر و بەبەفرتر.
وەڵام بدەوه