ئەندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی و گەرمیان لەژێر فشار و هەڕەشە، كارتی دەنگدان لە خەڵك دەسەنێت.
یه‌كێتی فشارێكی زۆری له‌سه‌ر فەرمانبەرانی كه‌رتی گشتیی ناوچەكانی ژێردەستی خۆی دروست كردووه، ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر بێت له رێگای به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیه‌وه داوای كارتی ده‌نگدانیان لێ دەكات و لە حاڵەتی پێنەدانیشی، هەڕەشەی دەركردنیان لێ دەكات، هاوكات لە كه‌رتی تایبه‌تیشدا له كۆمپانیاكانی نیشته‌جێبوون و سكیوریتی و كرێكارانی سیتییه‌كان و زۆر شوێنی بازرگانیی دیكە، فشار خراوەتە سەر كارمەندان تاوەكوو كارتی دەنگدانیان بۆ ببەن.
لەمبارەیەوە رزگار محه‌مه‌د، ئەندام خولی پێنجی په‌رله‌مانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند : "بەڵێ فشارێكی زۆر له خه‌ڵك كراوه و هه‌ڕه‌شه و چاوسووركردنه‌وه له سلێمانی ده‌ستی پێكردووه، به‌وه‌ی ده‌بێت كارتی ده‌نگدانیان بۆ بهێنن، ئه‌مه ترسناكه بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، یه‌كێتی به خاوه‌ن ئۆتۆمبێلی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گوتووه، كارتیان بده‌نێ و داوایان كردووه بۆ رۆژی ده‌نگدان ده‌بێت كارته‌كانیان تا ئه‌وكاته بگاته ده‌ست. بە كرێكارانی سیتییه‌كانیان گوتووه ئه‌گه‌ر سبه‌ی كارتی ده‌نگدان نه‌هێنن نەیەنەوە بۆ كار. ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كارمه‌ندی سكیوریتین پێیان گوتراوە ئه‌گه‌ر تا رۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كارتی ده‌نگدان نه‌هێنن دەرتان ده‌كه‌ین و هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخستنه‌وه‌یان لێ كردوون. گه‌نجەكانی كۆمپانیاكانی سكیوریتی خاوه‌ن خێزانن و 300 هه‌زار دینار وەردەگرن، كەچی هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کردوون."
جەختیشی كردەوە كە یەكێتی دەستی كردووە بە هەڕەشەكردن لە لە فه‌رمانبه‌ران و گوتی: ”هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كارتی ده‌نگدانیان پێنەدات، پێیان گوتوون دەرتانده‌كه‌ین و كه‌سی دیكه له شوێنتان داده‌نرێت، بۆ خه‌ڵكی ئاسایی ئه‌مه قۆناغێكی ترسناكه، پیلانه‌كه ئه‌وەیه كه ئه‌گه‌ر كارتی ده‌نگدان نه‌هێنن، ناچارن ئاو و كاره‌با ببڕن و هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی به‌شه‌خۆراك كراوه، ئه‌مه ترسناكه و ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بێت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له سلێمانی ناكرێت و ده‌بێت به‌په‌له لایەنی پەیوەندیدار بێنە سه‌رخه‌ت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وام بێت ده‌بێت پرۆسه‌كه له سلێمانی رابگیرێت.“
ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی گۆڕان پێیوایە: "ئه‌مه‌ی كراوه ده‌ره‌نجامی بێهیواكردنه به‌وه‌ی خه‌ڵك نایه‌ت بۆ ده‌نگدان، بۆیه یه‌كێتی ده‌یه‌وێت به‌م فشاردروستكردنه ده‌نگ بهێنێت، ئه‌م ده‌نگدانه له‌ژێر فشاره و كارتی دەنگدان له سلێمانی له خه‌ڵكی ئاسایی كۆ دەکرێتەوه و دواتر ده‌درێته هێزه ئه‌منییه‌كانی یه‌كێتی، بۆ ئەوەی له‌جیاتی خه‌ڵك ده‌نگی پێ بدەن، هه‌ڵبژاردنی رابردوو كه‌سێك له دژه‌تیرۆری یه‌كێتی ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و ورده‌كاریی ئه‌م كارانه‌ی پێ گوتووم، بۆیه ئه‌م فشار دروستكردنه له‌سه‌ر خه‌ڵك و له‌سه‌ر كرێكار و فه‌رمانبه‌ران زۆر ترسناكه.“
رزگار محه‌مه‌د، ئه‌وه‌شی خسته روو: ”ئه‌مه‌ی یه‌كێتی دەستی داوه‌تێ ترسناكه، له هه‌موو لایه‌كه‌وه ته‌له‌فۆنم بۆ دێت، سكیوریتی و سایه‌قی تانكه‌ر پێیان گوتووم له گه‌رمیان ناهێڵن هاتوچۆ بكەین ئه‌گه‌ر كارتی ده‌نگدانمان بۆ نه‌هێنن! داواكارم كۆمسیۆن و نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كان به‌په‌له بێنه سه‌ر هێڵ، ئه‌مه چۆن ده‌كرێت؟ جیا له‌وه‌ش، كۆمه‌ڵێك پرۆژه له‌م ماوه‌یه له‌لایه‌ن حكوومه‌ت بۆ گه‌رمیان ده‌رچوون، یه‌كێتی هاتووه به خه‌ڵكی گه‌رمیانی گوتووه ئه‌م پرۆژانه هی یه‌كێتین، ئه‌گه‌ر كارتی ده‌نگدانمان نه‌ده‌نێ پرۆژه‌كان راده‌گرین.“
وەڵام بدەوه