KurdistanPress...

CLOSE

ھەواڵێ خۆش بۆ مامۆستایانی وانەبێژ

دوای 18 ڕۆژ کارکردنی بەردەوام، شەوی ڕابردوو کۆتایی بە پرۆسەی وردبینی هێنرا و بڕیارە ڕۆژی دووشەم (یەكەم ڕۆژی دەوامی فەرمی لە هەفتەی داهاتوودا) بنێردرێنە ئەنجوومەنی وەزیران و فەرمان بۆ لیستی ناوەکان دەربچێت.

ئەمڕۆ هەینی، 13ی ئەیلوول، کارۆخ عەبدوڵا گوڵاوی، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، لە ڕاگەیاندراوێكدا نووسیویەتی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا لە ماوەی 30 ڕۆژدا لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ئامادە بکرێت، دوای 18 ڕۆژ کارکردنی بەردەوام، شەوی ڕابردوو کۆتایی بە پرۆسەی وردبینیکردن هێنرا   و ڕۆژی دووشەمی داهاتوو دەنێردرێتە ئەنجوومەنی وەزیران و فەرمان بۆ لیستی ناوەکان دەردەچێت .

ئەوەشی خستە ڕوو، بۆ ئەوەی هەڵە لە ناوەکان ڕوو نەدات، سەرەتا لیستی مامۆستایانی وانەبێژ بە مۆرکراوی بۆ هەر پەروەردەیەک بە جیا نێردراوە و ماوەی 7 ڕۆژییان پێدان بۆ گەڕانەوەی لیستەکان و چاککردنی هەر کەموکوڕییەک لە داتاکان، ئاماژەی بەوەش کرد، پاش گەڕانەوەی لیستەکانی هەموو پەروەردەکان لێژنەیەک لە وەزارەت تا 12ـی شەو بە بەردەوامی پێداچوونەوەیان  بە وردبینی پەروەردەی قەزاکان دەکرد.

کارۆخ عەبدوڵا گوڵاوی هەروەها گوتی، پاش ئەوەی کە لە وەزارەت وردبینی تەواوبوو، سەرلەنوێ لیستی هەر پەروەردەیەک بەجیا ئامادەکرا و بانگهێشتی بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا و بەرپرسی خۆیەتی و وردبینی و ژمێریاریی پەروەردەی قەزاکان کرا  بۆ وەزارەت، دەشڵێت: دواین لیست و داتای پەروەردەکەی خۆیان دەخستە بەردەستیان کە سەرلەنوێ پێداچوونەوەی بۆ بکەنەوە و بە نوسین یاداشتێک بنوسن کە هیچ هەڵە و کەموکوڕی لە لیستی پەروەردەکەیان نیە، هەروەها بە مۆر و ئیمزاکراوی خۆیان بەڵێنی ئەوەیان داوە هیچ گرفتیک لە لیستەکە نیە .

وەك ئاماژەی پێ داوە، شەوی ڕابردوو هەموو داتاکان لە سیستەم پشکنینیان بۆ کراوە تا  کارەکان تەواو کران و داتاکان ئامادەن و ڕۆژی دووشەممە لیستەکە دەبرێتە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دەرکردنی فەرمان و دەست پێ کردنی ڕێکارەکان.

هاوکات ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ 38 هەزار مامۆستایە کە دەکرێنە گرێبەست، مووچەکەشیان 400 بۆ 500 هەزار دینارە بەپێی بڕوانامەکەیان، چاوەڕێدەکرێت لەمانگی نۆ یەکەم مووچە بەگرێبەستی وەربگرن.

نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست دەشڵێت: وانەبێژان دوای ڕێکارەکانی گرێبەست ناچنە دەرەوەی شارەکان لەناوەندەکانی خۆیان بەردەوام دەبن، جگە لەوانەی بەشەوانەی کەمە لەچوارچێوەی پەروەردەکەی خۆی "تەکمیلەی نصابی" پێ دەکرێت و خزمەتی چەند ساڵەی وانەبێژی و دواتر گرێبەستی هەژمار دەکرێت  لەکاتی بوون بە فەرمانبەری هەمیشەیی.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه