KurdistanPress...

CLOSE

چەندین بوومەلەرزە شارێکی کوردستان ھەژاند

دەستەی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی عێراقی ئێوارەی ئەمڕۆ زنجیرەیەك بوومەلەرزەیان لە نزیك سنوورەكانی ئێران و هەرێمی كوردستان تۆمار كردووە، كە بەهێزترینیان گوڕەكەی 3.3 پلەی رێختەر بووە. 

ئەمڕۆ پێنجشەم 12ی ئەیلوولی 2024، دەستەی بوومەلەرزەزانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسیی لە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رای گەیاند پێنج بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی نزیك سنوورەكانی ئیرانییان لە هەرێمی كوردستان هەژاندووە لە سنووری پارێزگای سلێمانی كە بەهێزترینیان 3.3 پلەی رێختەر بووە. 

لای خۆشییەوە عەلی عەبدولخالق سەرۆكی دەستەی بوومەلەرزەزانی عێراق رای گەیاند، ئەو پێنج بوومەلەرزانەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمار كراون بەهێزترینیان 3.3 پلەی رێختەر بووە و چوارەكەی تریان سێ پلە بوون و تەواوی بوومەلەرزەكانیش لە ناوچەی سنووریی نزیك ئێران روویان داوە لە هەرێمی كوردستان. 

ئاماژەیشی كرد كە چالاكییەكانی بوومەلەرزە لەو ناوچانە بەرزبوونەوەی بەرچاوییان بەخۆیەوە بینیوە لەرووی ژمارەوە بە تایبەت لە دوای بوومەلەرزە 2017 كە هەڵەبجەی هەژاند و زۆربەیشیان بەهۆی كەمی گوڕەكانیانەوە لەلایەن هاووڵاتییانەوە هەستی 

.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه