KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژكاری باڵای سیاسی و سەربازیی حكوومەتی بریتانیا دەكات

ڕۆژی پێنجشەممە 12ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەدمیراڵ ئێدوارد ئەلگرێن ڕاوێژكاری باڵای سیاسی و سەربازیی حكوومەتی بریتانیا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا و شاندێكی یاوەری كرد.

لەدیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە خرایە بەرباس و گفتوگۆ و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەماهەنگیی نێوان هێزە هاوپەیمانەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان و چاكسازییەكانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی حكوومەتی بریتانیای كرد كە لە شەڕی داعشدا هاوكار و پشتیوانی هێزی پێشمەرگە بوونە و پێزانینشی هەبوو بۆ پاڵپشتیی و هەنگاوەكانی بریتانیا لە یارمەتیدانی وەزارەتی پێشمەرگە لە پڕۆسەی چاكسازیی ناو وەزارەت.

پرسی مانەوەی هێزی هاوپەیمانان و هەروەها هەڕەشەكانی تیرۆر لەسەر عێراق و ناوچەكە تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه