KurdistanPress...

CLOSE

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ سه‌ركۆماری ئێران ده‌كات

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ی 9ی 2024، سه‌ركۆماری ئێران گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌ لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌‌، پێشوازیی لێ كرا.
مەسعود پزیشکیان، سەرکۆماری ئێران، دوای گه‌یشتنی به‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه‌.
كه‌مێك پێش ئێستا، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، پێشوازیی له‌ مه‌سعود پزیشكیان سه‌ركۆماری ئێران كرد و چەند بابەتێكی هەنووكەیی تاوتوێ دەكەن.
بڕیار وایه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر سه‌ركۆماری ئێران له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیش كۆ ببێته‌ و باس له‌ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران و هه‌روه‌ها باسی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هه‌ردوولا و چه‌ند ته‌وه‌رێكی تریش بكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه