دوای ئەوەی بە زەبری هێز یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستی بەسەر دەزگای چاودێردا گرت کە مەلا بەختیار خاوەندارێتی دەکات، ناوبراو لە کاردانەوەدا بڕیاری داوە بۆ هەڵبژاردن بچێتە پاڵ لاهوور شێخ جەنگی. مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت. ژمارەیەک لیستی نوێ بۆ یەکەمجار بەشداری هەڵبژاردن دەکەن. یەکێک لە لیستەکان بەرەی گەلە بەسەرۆکایەتیی لاهوور شێخ جەنگی کە چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆری دەنگ لە یەکێتی کەمبکاتەوە.
کەسێکی نزیک لە مەلا بەختیار گوت: نزیکبوونەوە لەنێوان مەلا بەختیار و لاهوور شێخ جەنگی و سەرجەم جەمسەرەو ناڕازییەکانی یەکێتی هەیە، بۆ هەڵبژاردنیش پێکەوەن و دەنگێکی باش کۆدەکەنەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی گوت: مەلا بەختیار و جەماوەرەکەی لە هەڵبژاردن دەنگ بە بەرەی گەل دەدەن، پێشتریش ئەمەیان ڕاگەیاندووە.
وەڵام بدەوه