Kurdistan Press - بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا

گوتەبێژی ھاتوچۆی ڕاپەڕین ئاشکرای کرد، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 9ی 9ی 2024، لەسەر ڕێگەی ھیزۆپ بۆ چوارقوڕنە لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا كەسێك گیانی لە دەست دا و كەسێكی دیكەیش بریندار بوو، دەستبەجێ قوربانییەكان گواسترانەوە نەخۆشخانە.
لەسەر ئەو ڕووداوە، عەلی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی ڕاپەڕین  ڕایگەیاند: "ڕووداوەکە لە نزیک گوندی کڵاوسوران بووە، کە ئۆتۆمبلێکی جۆری تـۆیـۆتـا لانـدگـرۆزور کۆنـتڕۆڵی لەدەسـت داوە و وەرگەڕاوە."
گوتیشی: "بەھۆی ڕووداوەکە سەر نشینێکی ئۆتۆمبێلەکە بەناوی محەممەد ئەنوەر، کە خەڵکی شاری کۆیەیە و ھەفتەیەکە ھاوسەرگیری کردووە، گیانی لەدەست دا و شوفێرەکەش بریندار بوو."
باسی لەوەش کرد: "دوای ڕووداوەکە پۆلیس گەیشتە شوێنەکە و قوربانییەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه