Kurdistan Press - لە هەرێمی كوردستان ئەگەری باران بارین هەیە لە هەرێمی كوردستان ئەگەری باران بارین هەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە هەرێمی كوردستان ئەگەری باران بارین هەیە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، ئەمڕۆ ئەگەری بارانبارین هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزتر دەبنەوە بەرارود بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ و بە گشتی پلەکانی گەرما لە هەرێم دەگەنە سەروو ٤٠ پلەی سیلیزی.
کەشناسی عێراقیش باسی لەوە کردووە، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری بارانبارین هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٤١ پلەى سیلیزى
سلێمانی :٤٠ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٣٩ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٤١ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٤٤ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٤٤ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٤٠ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ٣١ پلەى سیلیزى
سۆران : ٣٨ پلەى سیلیزى

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه